بارسێلۆنا له مێژوودا رووبه‌ڕووی قورسترین بارودۆخ ده‌بێته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌مجاره له 20 ساڵی رابردوو له كۆی 12 یاری ته‌نیا 11 خاڵ كۆبكاته‌وه و له ریزبه‌ندی دوازده‌یه‌می لالیگا بێت، له‌ده‌ستدانی جیرارد پیكێ ئه‌وه‌ندیتر كێشه‌كانی بارسێلۆنای زیاتر كرد.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا داوا ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌خێرایی ئیریك گارسیای به‌رگریكاری مان سیتی بگوازنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشان لینگلیت له هێڵی به‌رگری یاری بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 23 نۆڤێمبه‌ری 2020 له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێكانه‌كه‌ی پیكێ سه‌خت و ئاڵۆزه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پیكێ بۆ بنبڕكردنی پێكانه‌كه‌ی پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، به‌مه‌ش بۆ چاكبوونه‌وه‌ی پێویستی به 7 تا 8 مانگه، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریش نه‌كات و چاره‌سه‌ری سرووشتی به‌كاربێنێت 3 تا 4 مانگ له بارسێلۆنا داده‌بڕێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌شی هه‌یه.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 8 یاری 3 یاری دۆڕاندووه و 9 جار تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێنراوه، پێكانه‌كانی جیرارد پیكێ و سێرجی رۆبێرتۆ به ته‌واوی كێشه‌ی بۆ هێڵی به‌رگری بارسێلۆنا دروست كردووه.
پێگه‌ی سێری ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆناڵد كومان به‌رپرسانی بارسێلۆنای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هیچ متمانه‌یه‌كی به ساموێل ئۆمتیتی نییه و داوای گواستنه‌وه‌ی ئیریك گارسیای ته‌مه‌ن 19 ساڵانی كردووه كه پێشتر له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ مان سیتی كۆتایی دێت، باشترین بژارده‌ی بارسێلۆنایه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه.