سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بەتۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت
K24 - هه‌ولێر:
"نیكۆلا ساركۆزی"، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ كاری تایبه‌تی خۆی و هه‌وڵی به‌رتیلدان به دادوه‌ر و وه‌رگرتنی پشتیوانی دارایی له‌لایه‌ن لیبیاوه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2007، دادگایی ده‌كرێت.
بڕیار وایه سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بێت، به تۆمه‌تی پێدانی به‌رتیل به "جيلبرت ئیزيبرت"ی دادوه‌ر و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی.
هه‌رچه‌نده "ساركۆزی" ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌ڵام داواكاری گشتی "ساركۆزی" به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، ویستوویه‌تی پۆستێكی شایسته له مۆناكۆ به‌دادوه‌ره‌كه ببه‌خشێت، به‌رامبه‌ر به به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نهێنی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ساڵی 2007.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له ساڵی 2013ه‌وه به‌مه‌ستی كه‌یسی پشتیوانییه داراییه‌كانی لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی، چاودێری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی "ساركۆزی" و پارێزه‌ره‌كه‌ی "تیری هرتزوغ"یان كردووه، بۆیان ده‌ركه‌تووه به دوو مۆبایلی تۆماركراوی نه‌ناسراو، په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌نجام داوه و چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ دادوه‌ری كه‌یسه‌كه گفتوگۆیان كردووه.
له‌گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، په‌یمانی ده‌ستخستنی پۆستێكی له مۆناكۆ پێداوه و له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ره‌كه له دادگادا یارمه‌تی "ساركۆزی" بدات.
بڕیاره هه‌رسێكیان، "ساركۆزی" و "ئیزیبرت"ی دادوه‌ر و "هرتزوغ"ی پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه دادگایی بكرێن، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغببێته‌وه؛ ئه‌وا سارۆكۆزی به 10 ساڵ زیندانی له‌گه‌ڵ پێژاردنی دارایی سزا ده‌درێت.
ساركۆزی له 16ی ئایاری 2007ه‌وه تا 15ی ئایاری 2012 سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسای كردووه، تا ئێستا كه‌سێكی كاریگه‌ره له حزبی پارێزگارانی فه‌ره‌نسا.
سه‌رچاوه: فرانس24، رۆیته‌رز