سووریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند شوێنێكیان له‌ سووریا بۆردومان كرد

یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان له‌ نزیك دیمه‌شق بووه‌

K24 - سلێمانی:

تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر دیمەشق ئەنجامداوە.

بەگوێرەی بڵاوكراوه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریا، ئیسرائیل دوو هێرشی کردووەتەوە سەر ئه‌و وڵاته‌، یەکێکیان لە ده‌وروبه‌ری دیمەشق بووە و یەکێکی دیکەیان لە باشووری سووریا.

هێرشەکان لە رێگای فڕۆکەی جەنگییەوە بوونه‌ و یەکێک لە هێرشەکان نزیک بەرزاییەکانی جۆلانی کردووەتەوە ئامانج، كه‌ ئێستا به‌شێكی زۆری به‌رزاییه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای ئیسرائیله‌.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌، نه‌ له‌لایه‌ن سووریا و نه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراون.