ناتانیاهۆ پێشوازی له یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌وانی دوبه‌ی كرد

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی بازرگانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی "دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی"ی ئیمارات و فڕۆكه‌خانه‌ی "بن گۆریۆنی نێوده‌وڵه‌تی"ی ئیسرائیل، به پیشوازیكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل "بنیامین نه‌تانیاهۆ" سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئۆفیه‌ر گێندلمان، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له تویتێكدا گوتی: ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، یه‌كه‌م گه‌شتی كۆمپانیای "فلای دوبه‌ی" دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
گوتیشی: "ئه‌مه به‌رهه‌می ئاشتییه، ئه‌ی گه‌شتیارانی ئیمارات، به‌خێربێن بۆ ئیسرائیل".
دوابه‌دوای زیانه ئابوورییه‌كان، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، ئیمارات و ئیسرائیل هیواخوازن، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ردوولایان، ده‌ستكه‌وتی خێرا له‌بواری گه‌شتوگوزاری له وه‌رزی زستانه‌ی دوبه‌یدا به‌ده‌ستبهێنن.
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێشوازییان له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئیمارات دانی به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا نا، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به "خیانه‌ت" له‌قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، سه‌رۆكی ئیمارات، "شێخ خه‌لیفه بن زاید"، له مه‌رسوومێكدا، بڕیاری یاسایه‌كی ساڵی 1972ی بایكۆتكردنی ئیسرائیلی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.