بكوژێك لە ھەولێر دەستگیر كرا

لە ساڵی 2009وە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە

K24 - ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی راگەیاند، کە لەساڵی 2009وە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەشی پۆلیسی عەنكاوە، هەر یەكە لە بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و بنكەی پۆلیسی تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ، دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، داواكرابوو".

ئاماژە بەوەشكراوە: "تۆمەتبارەكە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".