به فه‌رمی، ئه‌نجامی پێكانه ترسناكه‌كه‌ی هازارد راگه‌یاندرا

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە، ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەکەیان دوای ئەوەی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئالاڤێس تووشی پێکان بوو، تیمی پزیشکی یانەکەیان پشکنینیان بۆ کرد و دەرکەوت ئەو یاریزانە لە ماسولکەکانی ڕانیدا تووشی ئەو پێکانە بووە و ماوەیەک لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.
ریال مەدرید وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی هازاردی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە نزیکەی چوار هەفتە لە یاریگەکان دادەبرێت.
ئێدین هازارد به یه‌كێك له‌و ياريزانانه داده‌نرێت زۆرترین جار تووشی پێكان بووه، له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی رابردووه‌وه هازارد په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه 8 جار به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتووه‌ته‌وه، 297 رۆژیش له مێره‌نگی دابڕاوه.
هازارد له شازده‌ی ئابی ساڵی رابردوو به‌هۆی پێكانێكی ماسولكه‌یی له رانی چه‌پی بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له یانه‌كه‌ی دوور كه‌وته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی پێكانه‌كان ره‌حم به ریال مه‌درید ناكه‌ن و ژماره‌ی پێكانه‌كان له ماوه‌ی دوو مانگدا گه‌یشته 22 پێكان و چوار یاریزانیشی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.