توركيا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پاشه‌كشێی كرد
K24 – هه‌ولێر:
توركیا ئه‌مڕۆ (30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌به‌ری 2020) كه‌شتی "ئۆروچ ره‌ئیس"بۆ به‌نده‌ری ئه‌نتاڵیا كشانده‌وه، كه له ناوچه جیناكۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دوای وزه‌دا ده‌گه‌ڕا.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كه له ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واو بووه، كه له (20)ی مانگی ئابه‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كه‌ی كردبوو، "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری له (10) هه‌زار و (995) كیلۆمه‌تر كۆكردووه‌ته‌وه" گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌ری ئه‌نتاڵیا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره كه‌متر له (2) هه‌فته‌ی دیكه، لوتكه‌ی ئه‌ورووپی ببه‌سترێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی داوه، سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێت.
توركیا پێشتر كه‌شتییه‌كه‌ی كشاندبووه‌وه، به‌ر له به‌ستنی لوتكه‌ی پێشتری ئه‌ورووپی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ڵام دووباره كه‌شتییه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر نین.
داواكارییه‌كانی توركیا و یۆنان یه‌كناگرنه‌وه، كه هه‌ردوو وڵات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"ن، له‌باره‌ی چوارچێوه‌ی سنووری ئاوی و مافی به‌كارهێنانی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز