كازمی: هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت
K24 – ھەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جەختیكردەوە له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی خۆیدا و داواشی له په‌رله‌مان كرد یاسای پاره‌داركردنی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكات.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له به‌غدا كرد و داوای لابردنی ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كانی كرد له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
كازمی باسی له گرنگی په‌سه‌ندكردنی یاسای پاره‌داركردنی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان له رووی ته‌كنیكییه‌وه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ته‌واو بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه لەوەی ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و گوزارشت بێت له ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق و بژارده‌كانی.