نرخی زێڕ خراپترین ئاستی مانگانەی لە چوار ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

بە درێژایی مانگی تشرینی دووەم نرخی زێڕ 5.2% دابەزی

K24 - ھەولێر

نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی دابەزی، لەسەر بنەمای مانگانەش خراپترین ئاستی لە دوای ساڵی 2016ـەوە تۆمارکرد، هۆکاری ئەو دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ گەشبینییەکان بە خێرا گەشانەوەی ئابووری جیهان دوای دۆزرانەوە و بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکان بە رێژەی 0.45% بۆ 1780.10 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، بە درێژایی مانگی رابردووش 5.2% دابەزی.

مامەڵەکارانی بازاڕ پێیان وایە، گەشبینییەکان دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆڕۆنا و گەشانەوەی ئابووری وایکردووە وەبەرهێنەران پشت لە پەناگە ئارامەکانی وەک زێڕ بکەن، لە لایەکی دیکەوە بڵاوبوونەوەی داتای چالاکی کارگەکانی چین کە خێراترین گەشەی لە سێ ساڵی رابردوو تۆمارکردووە پشکدار بوو لە بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کانزا زەردە، ئێستا وەبەرهێنەران بە وردی چاوەڕوانی لێدوانی جێرۆم پاول سەرۆکی ئەنجومەنی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا دەکەن، کە بڕیارە لە کۆنگرێس قسە بکات.