ئێران كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران "عه‌لی ره‌بیعی"، ره‌تیكرده‌وه هیچ فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران كرابێته ئامانجی بۆردومانی فڕۆكه له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا.
"ره‌بیعی" گوتی: "هیچ راپۆرتێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سووپای پاسداران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا".
پێشتر ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی بڵاویكردبووه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ره‌تیكردووه‌ته‌وه "موسلیم شه‌هدان" یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سووپای پاسدارانی ئێرانی، له كاتی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا كوژرابێت".
ئاژانسه‌كه روونیشكرده‌وه، "سه‌رچاوه‌كه ده‌نگۆی مووشه‌كبارانكردنی ئۆتۆمبێل و راوێژكاره‌كانی ئێران له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا ره‌تكردووه‌ته‌وه".
میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، "موسلیم شه‌هدان" و (3) له پاسه‌وانه‌كانی (شه‌وی یه‌كشه‌ممه) له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا كوژراون.
ئاژانسی "ته‌سنیم"، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌ی به كاریگه‌ری تیرۆركردنی زانای ئه‌تۆمی ئێرانی "موحسین فه‌خریزاده" ئه‌ژمار كرد، "به ئامانجی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رایگشتی درووست بكات".
"موحسین فه‌خری زاده" زانای ئه‌تۆمی ئێران، رۆژی (27)ی مانگی رابردوو له هێرشێكی چه‌كداریدا له نزیك تاران تیرۆركرا.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم، RT