كیم جۆن ئۆنگ پێكووته‌یه‌كی چینی دژی كۆرۆنا وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری ژاپۆنییه‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، چین پێكووته‌ی دژی كۆرۆنای قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی به‌خشوه‌ته "كیم جۆن ئۆنگ"سه‌رۆكی كۆریای باكوور.
"هاری كازیانیس" پسپۆڕ له كاروباری كۆریای باكوور له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی "ناشناڵ ئینته‌رست" له واشتنۆن گوتی: "خێزانی كیم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای كۆریای باكوور، پێكووته‌ی چینیان دژی كۆرۆنا وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌یكرد، روون نییه كام له‌و كۆمپانیایانه ئه‌و پێكووته‌یان داوه‌ته خێزانی "كیم"، كه نازانرێ ئه‌و پێكووته‌یه تا چه‌ند سه‌لامه‌ته.
"كازیانیس" له وتارێكدا بڵاویكرده‌وه، "كیم جۆن ئۆن و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی دیكه له خێزانه‌كه‌ی، له (3) یان (4) هه‌فته‌ی رابردوودا، پێكووته‌ی دژی كۆرۆنایان له حكومه‌تی چین وه‌رگرتووه".
گوتیشی: "زانای ئه‌مه‌ریكی "پیته‌ر جه‌ی هۆتیز" (3) كۆمپانیای بۆ پێشكه‌وتنی پێكووته‌ی دژی كۆرۆنا ناساندووه، كه ئه‌مانه‌ن: Sinovac Biotech Ltd و CanSinoBioو Sinophram Group".
روونیشیكرده‌وه، كۆمپانیای " Sinophram" تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر (1) ملیۆن كه‌س كردووه، به‌ڵام روون نییه كام كۆمپانیا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی تا ئاستی قۆناغی سێیه‌م بردووه.
هه‌ندێك له پسپۆڕان گومان له‌وه ده‌كه‌ن "كیم" پێكووته‌ی قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنابێت.
"جۆی جۆنگ هون" پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان گوتی: "هه‌تا ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیش له‌سه‌ر پێكووته‌كه‌ی چین درابێت، هیچ ده‌رمانێكی نموونه‌ی نییه، "كیم" ئه‌و مه‌ترسییه تاقیناكاته‌وه، له‌كاتێكدا ژماره‌كی زۆر په‌ناگه‌ی شاراوه هه‌یه".
"مارك باری" نووسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ئاشتی جیهانی، گوتی: "كیم، پێكووته‌ی ئه‌ورووپی دڵنیاكه‌ره‌وه به‌باشتر ده‌زانێت له پێكووته‌ی په‌كین".
كۆریای باكوور هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنای نوێی تۆمار نه‌كردووه، به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی كۆریای باشوور، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌وێ به‌دوور نازانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاڵوگۆڕی بازرگانی و مرۆیی له‌گه‌ڵ چین هه‌بووه به‌ر له‌وه‌ی ده‌روازه‌كان دابخه‌ن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
المصدر: رويترز