وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی 21% ده‌بێت، هه‌رچی پله تایبه‌ت و باڵاكانیشه، به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی ناردنی به‌شی مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، كه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌مووچه‌ش دروست ده‌بێت، به وه‌رگرتنی قه‌رز پڕده‌كرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بڕه پاره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه دێت و ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌كه.