كوڕهكهی ماڕادۆنا داوایهكی سهیر له مێسی دهكات

سیناگرا مارادۆنا یەکێک لە کوڕەکانی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا داوا لە لیۆنێل میسی دەکات وەکو رێزێک بەرامبەر باوکی، چیدیکە درێسی ژمارە 10 نهپۆشێت.
گراسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی داوایەک لە لیۆنێل میسی گۆڵکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی بارسێلۆنا دەکات، وەکو رێز و وەفایەک بەرامبەر باوکی، چیتر درێسی ژمارە 10 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و هەروەها یانەی بارسێلۆنا نهپۆشێت، دەشڵێت کە دڵنیایە هەموو ئەو یانانەی باوکی یاریی بۆ کردوون، درێسەکەی وەکو رێزێک هەڵدەگرن و نایدەن بە هیچ یاریزانێک.
مارادۆنا چوارشەممەی رابردوو دوای ئەوەی لە نەخۆشی مێشک چارەسەری بوو، بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.