كازمی ستایشی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كات

كازمی ستایشی جه‌ماوه‌ری كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ به‌رفراوانه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگالیان كرد

K24 – ھەولێر:

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبووه‌وه‌ و ستایشی ئه‌و پێشوازییه‌ فراوانه‌ی كرد، كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگالی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق چه‌ندین پرسی ئێستای عێراق به‌ تایبه‌ت خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پارێزگای زیقاڕ و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال تاوتوێكران.

كازمی رایگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ناسرییه‌ داواكاری راسته‌قینه‌ له‌ خۆده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ شاره‌كه‌دا چه‌ندین ئاسته‌نگ و كێشه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی جه‌ماوه‌ری كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ به‌رفراوانه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پاراستنی هاووڵاتییان و به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری كردەوە‌.