وادەی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق ئاشكرا كرا

"بۆ 300 هەزار کەس، بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت"

K24 - ھەولێر

مانگى ئادار یەکەم کاروانی ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر دەگاتە عێراق

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئادارى داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینى كۆرۆنای کۆمپانیاى فایزەر دەگاتە عێراق، کە بڕه‌كه‌ی 600 هەزار ڤاکسینه‌ و بۆ 300 هەزار کەس، بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت.

بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق رونیشیکردەوە، بۆ دابینکردنى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر پێویستیمان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە و کۆمپانیاکە پێشنیارى فرۆشتنى 9 ملیۆن ڤاکسینى بۆ عێراق کردووە، كه‌ نرخی هەر ڤاکسینێک بە 12 دۆلارە.

ریاز عەبدولئەمیر گوتیشی، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، رێنمایى داوەتە وەزارەتى دارایى بۆ دابینکردنى پارە بۆ کڕینى ڤاکسینەکە.