زەریف: ئیسرائیل له تیرۆركردنی فهخریزاده تێوهگلاوه
.jpg)
K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف جەختیكردەوە لەوەی "ئێمە دووبارە دانوستان ناكەینەوە لەسەر ئەوەی دانوستانی لەسەر كراوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی". گوتیشی: ھەندێك لایەنی ئەمەریكایی و ھەندێك لایەنی ناوچەیی ھەوڵیاندا تەگەرە بخەنە بەردەم دانوستانی ئەتۆمی".
زەریف لە لێدوانێكدا دووپاتیكردەوە "ئێمە پابەند دەبین بە رێككەوتنی ئەتۆمی لە حاڵەتێكدا ئەگەر ئەمەریكا و ئەوروپا پابەند بوون بە رێككەوتنەكە".
ئاماژەشیكرد بەوەی ئهگهر ئهمهریكا بگهڕێـتهوه ناو رێككهوتنهكه، دەبێت واشنتن پابەندییەكانی خۆی بە بێ ھیچ مەرجێك جێبەجێ بكات.
له بارهی تیرۆركرانی "موحسین فهخریزاده"هوه، زەریف گوتی: "ئیسرائیل كاری تیرۆریستی دژ بە ئێران لە ناوەوە ئەنجامدەدات و لە تیرۆركردنی زانای ئێرانی موحسین فهخریزادە تێوهگلاوە".
گوتیشی: "تیرۆركردنی فەخریزادە دوژمنكارییەكی نێودەوڵەتییە و ئێمە ھێشتا چاوەڕێی ئیدانهكردنی ئەو كارەین لە لایەن بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەكەین".
بە بڕوای زەریف، رۆژئاوا پشتیوانی لە تیرۆری دەوڵەتی ئیسرائیلی دەكات و خەختیشیكردەوە، "ھاوسێكانمان نایانەوێت رێگا بە ئیسرائیل بدەن شەڕ لەگەڵ ئێران بگوازێتەوە نزیك سنوورەكانیان".
سەرچاوە: RT