پۆلیس لێكۆڵینهوهی لهگهڵ ئیڤانكا ترەمپ و هاوسهرهكهی دهستپێكرد
K24 – ھەولێر:
ھەندێك پارێزەر ئاشكرایان كردووە، نووسینگەی داواكاری گشتی لە واشنتنی پایتەخت، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ھەر یەك لە ئیڤانكای كچی دۆناڵد ترهمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و هاوسهرهكهی، جارید كۆشنەر كردووە بە تۆمەتی خراپ بەكارھێنانی پارەی بەخشهران.
ئەو بەڵگەنامەیەی تۆڕی سی ئێن ئێن، دوێنی چوارشەممە، بۆ جاری یەكەم بڵاویكردەوە، ئاماژە بەوە دەكات، كچە گەورەكەی سەرۆك ترەمپ و هاوسهرهكهی، لە رۆژی سێشەممە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە لە لایەن پارێزەرانی نووسینگەی داواكاری گشتی لە واشنتنی پایتەخت، بە پاساوی ئەوەی لیژنەی دەستبەكاربوونی ترەمپ لە ساڵی 2017 بە خراپی پارەی بەخشێنەرانیان بەكارھێناوە.
نووسینگەكە، سكاڵایەكی بۆ دادگا بەرزكردبوویەوە، لە بارەی بەھەدەردانی پارەی رێكخراوێكی قازانج نەویست، لیژنەكەی تۆمەتباركرد بە خەرجكردنی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار بۆ كاری ناشایستە لە ھوتێلی ترەمپ لە واشنتن لە میانی ھەفتەی دەستبەكاربوونی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا لە ساڵی 2017.
وەك بەشێك لە سكاڵاكە، داوای تۆمارەكانی ئیڤانكا و خانمی یەكەم، میلانیا ترەمپ و تۆماس باراك جۆنیۆر كراوە، كە ئەمەیان ھاوڕێیەكی نزیكی ترەمپە و سەرۆكی لیژنەی دەستبەكاربوون بوو.
سەرچاوە: RT