روونکردنەوەیەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر، لەبارەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری و دەنگۆیەك روونكردنەوە دەدات.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ماوەیەکە لەناو خەڵک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لە دوای سەری ساڵی نوێ دەرهێنانی مۆڵەتێ شوفێری و وەرگرتنی فۆڕم دەکرێت بەپارە، کە ئەمەش وایکردوە خەڵکێکی زۆر روو لە دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بکەن".
ھاتووچۆی ھەولێر ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "ئەو دەنگۆیانە راست نین و هیچ بنەمایەکیان نییە. هەر کاتێک بەنیازبین گۆڕانکاری بکەین، لە هەر بابەتێک پێشتر هاووڵاتییانی لێ ئاگادار دەکەینەوە".