پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دوابخرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبه كوردستانییه‌كانیش هۆكاری ئه‌و دواخستنه بۆ دۆخی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و دارایی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن داوای 329 ملیار دینار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه ده‌كات، حكومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌ڕێگه‌ی قه‌رزه‌وه دابین بكات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوار محه‌مه‌د، به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ئێستا دۆخی عێراق له رووی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و داراییه‌وه هه‌ستیاره و كۆمسیۆنیش ئاماده‌یی ته‌واوی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچن. له‌ڕووی یاساییشه‌وه كیشه‌ی زۆر هه‌یه، له دیارترینیشیان ئه‌وه‌یه، كه به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پێویسته سه‌ره‌تا په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی ته‌وافوق له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
له‌كاتێكیشدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆسه‌یه داوای زیاتر له 300 ملیار دیناری كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ست نییه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه دابینی بكات، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش په‌سه‌ندكردنی قه‌رزێكی دیكه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ھەژار مەحەمەد تۆفیق، ئەندامی مەكتەبی ھەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش ده‌لێت: كێشه سیاسییه‌كان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی عێراق نه‌توانێت بگاته ئه‌و بڕیاره‌ی كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئه‌سته‌مه هه‌لبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌گه‌رچی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه له ئه‌گه‌ری دواخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه، هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ونه مانگی ئه‌یلولی ساڵی داهاتوو، له هه‌موو بارێكیشدا ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق زووتر له واده‌ی یاسایی خۆی كۆتایی دێت.
H.B