هێرشکرایە سەر ناوچەی پارتی لە پیرەمەگروون
K24- هەولێر:
شیروان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە پیرەمەگروون بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێرشکراوەتە سەر ناوچەی پارتی لە پیرەمەگروون و کەسانێک لە نێو خۆپیشاندەران تەقەیان لێدەکەن.
بەرپرسی ناوچەی پارتی راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکان داوایان لێکردوون، بارەگای ناوچە چۆڵبکەن.
لە دەربەندیخانیش، خۆپیشاندەران هەڵیانکووتاوەتە سەر ناوچەی پارتی و دەیانەوێت بارەگاکە بسووتێنن.
بەهۆی دروستبوونی تووندووتیژی لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.