وه‌زیری ناوخۆی عێراق: كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركووك سازده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق، عوسمان غانمی، به سه‌ردانێك گه‌یشته كه‌ركووك و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركووك ساز ده‌كه‌ین.
عوسمان غانمی گوتیشی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان زۆرێك له پرسه‌كانی ئه‌م شاره‌مان تاوتوێكردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له كۆنگره‌یه‌كی فراوانی ئه‌منیدا لێكه‌وته و پێشهاته ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك تاوتوێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: نابێت هیچ ئاواره‌یه‌ك له كه‌ركووك بمێنێت و كه‌ركووك خاڵی ده‌كه‌ین له كه‌مپی ئاواره‌كان.
دووپاتیكرده‌وه، كه‌ركووك ده‌بێت شاری پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ئاشتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بێت و هه‌مووان له سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان جێپه‌نجه‌یان دیار بێت.