بۆریس جۆنسن: به‌هه‌ر شێوازێك بازرگانی بكه‌ین، له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چین
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، به‌ریتانیا له كۆتایی قۆناغی ده‌رچوونه له یه‌كێتی ئه‌وروپا؛ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر، شێوازی بازرگانیمان هه‌ر چۆنێك بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی و‌ڵاته‌كه‌ی گوتی: "به چاره‌سه‌ری كه‌نه‌دی بێت یان ئوسترالی، وڵاته‌كه‌مان بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه، به ده‌رچوونیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ته‌واوی به‌ریتانیا هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێت".
پێشتر ئوسترالیا رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بوو، دواتر له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه، به‌ڵام كه‌نه‌دا له رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌رده‌وامه.
بڕیاره به‌ریتانیا به فه‌رمی له كاتژمێر (11)ی شه‌وی (31) كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربچێت، دواتر بۆ ماوه‌ی (11) مانگ له قۆناغی راگوزه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز