شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

"بڕیاره‌ سبه‌ی شاندی‌ باڵای حكومه‌تی ھە‌رێم زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ له‌ به‌غدا ئە‌نجام بدات"
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 9/12 لە‌ بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراقی كۆبووە‌وە.

قوباد تالە‌بانی دووپاتی له‌ ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان كردە‌وە‌، بۆ پابە‌ند بوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم.

بڕیاریشه‌ سبه‌ی شاندی‌ باڵای حكومه‌تی ھە‌رێم زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ له‌ به‌غدا ئە‌نجام بدات.

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە‌ چەند كۆبوونە‌وە‌یە‌كی دیکە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات.

شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا