په‌كین به سزادانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی وه‌ڵامی واشنتۆن ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، په‌كین سووره له‌سه‌ر سزادانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری هۆنگ كۆنگ ده‌كه‌ن.
"هوا چون یه‌نگ"، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له كاروباری ناوخۆ و لاوازكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی چین، به‌بیانووی بابه‌تی هۆنگ كۆنگ، په‌كین بڕیاری دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وان، سزا دژی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی، له ئیداره‌ی تره‌مپ، ئه‌ندامانی كۆنگرێس، رێكخراوه ناحكومییه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی بابه‌تی هۆنگ كۆنگ بسه‌پێنێت".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین، دوای راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی هات، كه به‌هۆی هۆنگ كۆنگ، سزای به‌سه‌ر (14) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی گه‌لی چیندا سه‌پاند.
سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان و پاره‌ی بانكیی ئه‌و كه‌سانه‌یه ناویان له لیستی سزادراواندا هاتووه، رێگریش له هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سزادراوانه بكه‌ن.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "سزادراوان و كه‌سوكاریان، رێگه‌یان پێ‌نادرێت بێن بۆ ئه‌مه‌ریكا".
سه‌رچاوه: RT
وه‌رگێڕانی: د.ی