ترەمپ: مەغریب و ئیسرائیل لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان رێككەوتن

ترەمپ دانینا بەسەروەری مەغریب لەسەر بیابانی رۆژئاوا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، مەغریب و ئیسرائیل رێككەوتن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ناوەندگیری ئەمەریكا.

بەرپرسێكی ئەمەریكایی گوتی: مەغریب و ئیسرائیل رێككەوتن لەسەر درووستكردنی پەیوەندی دیپلۆماسی تەواو لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا.

ترەمپ گوتی: راگەیاندراوێكی واژووكردووە، تێیدا دانیناوە بەسەروەری مەغریب لەسەر بیابانی رۆژئاوا.

ئیدارەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و مەغریب، بەپێی رێككەوتنێك ئەنجامدرا، كە دانوستانی لەسەركراوە بە ھاریكاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

مەغریب چوارەم دەوڵەتی عەرەبییە، لە ئابی رابردووه‌وە، لە دوای ئیمارات، بەحرەین و سوودان، لاپەڕەیەكی دیكەی نوێی دیپلۆماسی بەرامبەر بە ئیسرائیل دەكاتەوە.

وەك بەشێك لەو رێككەوتنە، ترەمپ رازی بوو بەداننان بە رەوایی سەروەری مەغریب لەسەر بیابانی رۆژئاوا.

بەرپرسێكی گەورە لە ئیدارەی ئەمەریكا گوتی: رێككەوتنەكە لە میانی گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لە نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و شای مەغریب، محه‌ممەدی شەشەم ئەنجامدراوە.

سەرچاوە: "رۆیتەرز"