ترەمپ بەردەوامە لە ھێرشكردنە سەر دەزگاكانی راگەیاندن و سوورە لەسەر ئەوەی براوەیە

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ
سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ

K24 ھەولێر:

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لەسەر رەخنەگرتن لە دەزگاكانی راگەیاندن و بە ساختەكار وەسفیكردن و  خۆی بە بەدەستھێنانی 75 ملیۆن دەنگ بە براوەی ھەڵبژاردنەكان دانا.

تویتی ترەمپ

ترەمپ لەسەر لاپەڕەكەی لە "تویتەر" پرسی و گوتی: "بۆ دەزگا راگەیاندنە ساختەكان و نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و وەزارەتی داد باسی راپۆرتی (كاروباری دارایی) لەبارەی كوڕی بایدن لە پێش ھەڵبژاردنەكان ناكەن".

ترەمپ گوتیشی: بە بەدەستھێنانی 75 ملیۆن دەنگ بەو واتایەیە لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی براوەیە.