وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ماوه‌ی داخستنی ئێن ئار تی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژ كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ماوه‌ی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئار تی، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژ كرده‌وه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه، كه به فه‌رمانی كارگێڕی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌رچووه، هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئار تی، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش به داخراوی ده‌مێننه‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵه‌كه له نیشاندانی توندوتیژییه‌كان و په‌خشكردنی دیمه‌نی سووتاندنی باره‌گا حكومییه‌كان، كه‌ناڵه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه "له یاساشكێنی به‌رده‌وام بووه".
له فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه‌دا هاتووه: "له رێككه‌وتنی 8/12/2020 به نووسراوی ژماره (1136) كه‌ناڵی ناوبراومان له یاساشكێنی و بێباكی و یاخبوون ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام كه‌ناڵی ناوبراو تاكو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له یاساشكێنی".
له ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵه‌كه مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه، له بری ئه‌وه‌ش ده‌بێت قه‌رزه‌كانی بداته‌وه وه‌زاره‌ت كه 200 ملیۆن دیاره.
دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، كه پێویسته له بری راگرتنی په‌خش، كه‌ناڵه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به نووسینی سپی له‌سه‌ر سكرینی ره‌ش، هه‌واڵی راگرتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاشه په‌خش بكات.