سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

دیمەنێکی کاتی دابەشکردنی مووچە
دیمەنێکی کاتی دابەشکردنی مووچە

K24 - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆیدا وەزارەتەکە دەڵێ "سبەی، مووچەی مانگی 10ـی 2020ـی مامۆستا و كارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت".