ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری وه‌ڵامی به‌شار ئه‌سه‌دی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
"ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا"، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆكی سووریای دایه‌وه، كه وتبووی: "ناسنامه‌ی سووریا ته‌نیا عه‌ره‌بییه".
"ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری"، به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وته‌كانی "به‌شار ئه‌سه‌د" ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی "ئه‌سه‌د" درایه‌وه، كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی زانایای سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له دیمه‌ش ئاراسته‌ی كردبوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و قسانه‌ی ئه‌سه‌د، نكوڵیكردنی روونه له بوونی پێكهاته و ناسنامه‌ی دیكه له‌سه‌ر خاكی سووریا. كورد، سریان، ئه‌رمه‌ن، چه‌ركه‌س و عه‌ره‌به‌كان به‌یه‌كه‌وه له سووریا ده‌ژین و ناسنامه‌ی سووریا فره ره‌نگه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌یڵێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "نزیكه‌ی ده‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر قه‌یرانی سووریادا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا هه‌وڵه‌كان بۆ هێنانه‌ئارای چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه روون نین، هێشتا رژێمی سووریا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه نوێیه و گۆڕاوه‌كانی ئه‌و واقیعه مامه‌ڵه بكات".