هەولێر و بەغدا پەرەی زیاتر بە کەرتی وەبەرهێنان و بازرگانی دەدەن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ پەرەدانی زیاتر بە کەرتی وەبەرھێنان و بازرگانی، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی ھەرێمیش سەردانی بەغدا دەکات، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگه‌یاند، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بۆ پەرەپێدانە بە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بەو ئامانجەی ئەو پێشکەوتنەی لە کەرتی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بگوازرێتەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی: "کۆبونەوەکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەبەرھێنانە، دەیانەوێت ئەزموون لە وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان وەرگرن".
محه‌مه‌د شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان روونیكرده‌وه، "له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا، سه‌رۆكی وه‌به‌رهێنانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ راگۆڕینه‌وه و سوودوه‌رگرتن له‌و كارانه‌ی ئێمه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كردوومانه، وه‌ك خۆیان گوتوویانه ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زموونی ئێمه وه‌ربگرن له هه‌ندێك بواردا، بێگومان ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه له قازانجی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه دایه، سوودوه‌رگرتن له وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی عێراق، له قازانجی هه‌رێمی كوردستانه".
باشترکردنی رەوشی بازرگانی و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و ھەماھەنگی و گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و دەستەکانی وەبەرھێنانی ھەردوولا ھەیە، لە دوو رۆژی داھاتوودا، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی بازرگانی نێوان ھەرێم و عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئێمه چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، هه‌زاران كامیۆن له رێی ئه‌و ده‌روازانه‌وه دێنه ژووره‌وه، ئه‌مه ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشه، حكومه‌تی فیدراڵی به گرنگی ده‌زانێت ئه‌و كاره لۆجستییانه گه‌شه‌ی پێبدرێت و ئاسانكاری بۆ بكرێت، هه‌ر گرفتێك هه‌بووبێت، ئێمه چاره‌سه‌رمان كردووه، ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ربڕیوه".
لەسەر چەند ئاستێک بۆ پەرەدان بە کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرھێنان حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لە گفتوگۆدایە و ھەماھەنگی بەردەوام ھەیە، لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان دەروازەییەکی گرنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە بۆ ھەموو عێراق.
د.ی