ئالان حه‌مه‌سه‌عید: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار درا خوێندنی منداڵه‌ كلێنس فرۆشه‌كه‌ی كه‌لار  فه‌راهه‌م بكرێت

بڕیاردرا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت
منداڵه‌كه‌
منداڵه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، رایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا خوێندن بۆ ئه‌و منداڵه‌ كلێنس فرۆشه‌ دابین بكرێت، كه‌ له‌ ئاڵۆزییه‌كانی كه‌لار بریندار بوو.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ پۆستێكی فه‌یسبووكدا، نووسیویه‌تی: "لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕیاردرا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت. لەهەموو رووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بەمەبەستی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بەندە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە کرد و پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان".