پەكەكە ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و زیانی گیانی ھەیە

لە ماوەی رابردووش چەند جارێكی هێرشی كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان
پەكەكە
پەكەكە

K24 – دھۆك:

چەكدارانی پەكەكە لە بازگەیەكی سنووری دەڤەری ئامێدی ھێرشیان كردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەگوێرەی زانیارییەكان زیانی گیانی ھەیە.

درەنگانی ئەمشەو 13/12/2020 چەكدارانی پەكەكە لە گوندی دێرشی دەڤەری ئامێدی ھێرشیان كردە سەر بازگەیەكی ھێزی پێشمەرگە.

پەیامنێری كوردستان24ی رایگەیاند: "لەو ھێرشەی پەكەكە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە زیانی گیانی ھەیە".

ئەوە لەكاتێكدایە مانگی رابردووش پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی دیكەی سنووری پارێزگای دھۆك چەندین ھێرشیان كردە سەر ھێزی پێشمەرگە.