42 چەکداری داعش لە موسڵ کوژران

"شەڕەکە ئەوەندە سەخت بوو، کار گەیشتە ئەوەی بە نارنجۆک رووبەڕووی یەکتر ببنەوە"
دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە
دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە

K24 - هەولێر

لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە موسڵ، 42 چەکداری داعش کوژران.

یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە پرۆسەیەکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ناوچەی عەین جەحش لە باشووری موسڵ، 42 چەکداری داعش کوژران، کە ژمارەیەکیان سەرکردەی رێکخراوەکەن.

دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە
دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە

لە راگەیەندراوێکدا درەنگانی شەوی رابردوو، یەحیا رەسوول گوتی "هێزە پاڵەوانەکانی دژەتیرۆر هێرشیان کردە سەر ئەوەی بە کەرتی دیجلە ناسراوە، کە چەکدارانی تیرۆرستی داعش لێی چالاکن لە ناوچەی جەحشی باشووری شاری موسڵ، ئەمەش لەدوای هەوڵی تەکنیکی و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆر".

ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی دوو رۆژی خایاندووە، گوتەبێژە سەربازییەکە هەروەها دەڵێ "دژەتیرۆر چەکدارەکانی داعشیان ناچارکرد بگەڕێنەوە نێو نەفەق و ئەشکەوتەکان، بەڵام دواتر هێزەکەمان لەوێش هێرشیان کردە سەریان تاوەکو کار گەیشتە ئەوەی شەڕ بە نارنجۆک لەنێو نەفەقەکان دەستپێبکات".

دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە
دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە

لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەگوتەی یەحیا رەسوول، 42 چەکداری داعش کوژراون، لەنێویاندا بەرا، کە والیی کەرتی دیجلەی داعش بووە لەگەڵ ئەبو محەمەدی جێگری، هەروەها بەرپرسی راگەیاندنی داعش لەو کەرتە کە بە ئەبوو سەیاف ناسراوە لەگەڵ یاریدەدەرەکەی.

جگە لە کوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی چەکدارانی داعش، دژەتیرۆری عێراق بەپێی راگەیەندراوەکە بڕێک چەک و جبەخانە و دراوی ناوخۆیی و بیانییان لەنێو بنکەکانی داعش دۆزیوەتەوە.

دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە
دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە، وێنەکە لە توویتەری یەحیا رەسوول وەرگیراوە

ئۆپەراسیۆنەکە بە یارمەتیی هێزی فڕۆکەوانیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، بەڵام لەبارەی زیانەکانی دەزگای دژەتیرۆر، لە راگەیەندراوەکەدا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.