وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

سێ كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 222 كەسی دیكەش وەك ھەڵگری ڤایرۆسەكە تۆمار كران
سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا
سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرنای راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەكە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا كەمیكردووە، بەڵام تووشبوون زیادیكردووە.

وەك لە ئامارەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، 222 كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون. ھەروەھا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 320 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٩٣)

١. پشکنین: (٢٩٠٣ پشکنینی نوێ)

•    (٩٨٦) هەولێر

•    (٥٧٣) سلێمانی

•    (١٢٠٨) دهۆك

•    (١٣) هەڵەبجە

•    (٩٨) گەرمیان

•    (٢٥) ڕاپەڕین    

٢. تووشبوو: (٢٢٢ تووشبووی نوێ)

•    (٤٣) هەولێر

•    (٣٤) سلێمانی

•    (١٣٦) دهۆك

•    (١) هەڵەبجە

•    (٨) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٢٠ چاکبوون)

•    (١١٩) هەولێر

•    (١٢) سلێمانی

•    (١٧٢) دهۆك

•    (٥) هەڵەبجە

•    (١٢) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)

•    (٠) هەولێر

•    (١) سلێمانی

•    (١) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (١) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٨٧٤٨٤٣      (٣٠٥٦٠٨ هەولێر، ١٩٢١٧٠ سلێمانی، ٣٦٩٩١٥ دهۆك، ٧١٥٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٠٧١٩        (٣٥٧٨٩ هەولێر، ٢٩١٩٠ سلێمانی، ٣٢٦٤٦ دهۆك، ٣٠٩٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٥٢٨٣      (٢٢٩٥٥ هەولێر، ١٩٩٦٥ سلێمانی، ١٩٤٦٢ دهۆك، ٢٩٠١ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٢١٣٣         (١١٩٤٠ هەولێر، ٧٦١٧ سلێمانی، ١٢٥٢٤ دهۆك، ٥٢ هەڵەبجە)

مردن ٣٣٠٣            (٨٩٤ هەولێر، ١٦٠٨ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

١٥ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠