سه‌در: پێویسته ده‌موچاوی نوێ بێنه پێشه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، "موقته‌دا سه‌در" رایگه‌یاند، پێویسته له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، ده‌موچاوه‌كانی پێشوو نه‌مێنن و نوێنه‌رانی پێشوو خۆیان هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه.
"حه‌یده‌ر جابری" به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سه‌در داوا ده‌كات نوێنه‌رانی پێشوو، جارێكیدیكه خۆیان هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه و ده‌رنه‌كه‌ونه‌وه و ده‌موچاوی نوێ بێنه پێشه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌و په‌یمانه‌ی سه‌در داوای ده‌كات، گه‌نده‌ڵكاران ناگرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "جابریی" گوتی: "موقته‌دا سه‌در داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكرێت، كه راوه‌دووی خۆپیشانده‌رانیان ناوه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوون و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكرێت، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان. هه‌روه‌ها داوایكردووه، هاووڵاتیان تۆماری ده‌نگدانیان تازه بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌ڵبژاردنێكی پاك بكرێت".
بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق به‌ڕێوه بچێت.