توركیا: چاوشئۆغلۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له باره‌ی سزا سه‌پێندراوه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی توركیا، گفتوگۆی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، چاوشئۆغلۆ و پۆمپیۆ له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه كرد، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا به‌رگری ئاسمانی رووسیای كڕیوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی كرد، "چاوشئۆغلۆ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، كاردانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆن راگه‌یاندووه"، به‌ڵام باسی له وه‌ڵادانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه.
دوێنێ شه‌و واشنتۆن، سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی به‌رگری توركیا (SSB) و سه‌رۆكه‌كه و (3) له كارمه‌ندانی دیكه سه‌پاند.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی