فوئاد حوسێن گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ردانی "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ توركیا دابڕێژێت.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق به سه‌ردانێك بگاته توركیا.
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، "حه‌سه‌ن جه‌نابی" له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ پێشوازیان له "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه.
پێشتر له باره‌ی سه‌ردانی "مسته‌فا كازمی"ییه‌وه، باڵیۆزه‌كه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، له‌و سه‌ردانه‌دا، "كازمی" پرسه ئه‌منی و ئابووری و بازرگانییه‌كان و هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی ئاو، سنوور و ڤیزای هاتووچۆی هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كات.