سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكان پیرۆزبایی لە بایدن كرد
K24 – ھەولێر:
میچ مەکۆنێڵ سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکان لە سیناتی ئەمریکا پیرۆزبایی لە جۆبایدن كرد.
مەکۆنێڵ گوتی: کۆلێژی ھەڵبژێردراوان قسەی خۆیکرد و منیش دەمەوێت پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراو بکەم.
ئەم پیرۆزباییە میچ مەكۆنێل، ھێندەی دیکە دۆناڵد ترەمپی بێ ئومێد کرد.
ھەروھا میچ مەکۆنێڵ پیرۆزبایی لە کامال
ا ھاریس كرد وەک جێگری سەرۆکی ھەڵبژێردراو.
ئاماژەی بەوەشدا سەرەرای ھەموو جیاوازییەکان بەڵام ئەمەریکا شانازی دەکات بەوەی یەکەمجارە ژنێک دەبێتە جێگری سەرۆک.
رۆژی دووشەممە ئەندامانی کۆلێژی ھەڵبژێردراون دەنگیاندا و بایدن 306 دەنگی بردەوە لە بەرامبەردا ترەمپ 232 دەنگ.