كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت باران دەبارێت، لەسەر لوتكەی چیاكان و ناوچە كوێستانییەكان بەفر دەبارێت. لە كاتەكانی ئێوارەدا دابارین كەمتر دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێن ئەگەری بارانبارین ھەیە و لەناوچە شاخاوییەكان كەمێك بەفر دەبارێت.