سیستەمی لێزەری سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی عێراقی دەخاتە خوارەوە

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا مەزندەی كردووە فڕۆكەكە سەر بە گرووپە چەكدارەكانە
سیستەمی لێزەری
سیستەمی لێزەری

K24 – ھەولێر:

سیستەمی لێزەری سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە، "بەھەڵە" فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدای لە ناوچەی حارسییە خستە خوارەوه‌.

سەرچاوەیەكی ئەمنی گوتی: خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە، بەڕێگای تەكنیكی گەڕانەوەی ئاراستە ئەنجامدراوه‌.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە برووسكەیەكی نھێنیدا پاساوی بۆ ئەم كارەی ئەوە بووە، كەوا مەزندەی كردووە فڕۆكەكە سەر بە گرووپە چەكدارەكانە، بە تایبەتی بەر لە چەند رۆژێك دەستیان بە ھێرشەكانیان كردووەتەوە.