ئاماری كۆرۆنا له سنووری پارێزگای دهۆك بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه
K24- دهۆك:
ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له كه‌مبوونه‌وه‌دان، له كاتێكدا پارێزگای دهۆك له ریزی پێشه‌وه‌ی زۆری ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بوو، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و ژماره‌كه بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زیوه و به‌گوته‌ی پزیشكانیش، به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا خه‌ریكه هیچ تووشبووێكی تێدا نامێنێت و ئێستا له ته‌واوی پارێزگای دهۆك ته‌نیا 70 تووشبوو ماون.
ئه‌یوب عیسا، كه پێشتر له‌گه‌ڵ دایكه تووشبووه‌كه‌ی چووبووه نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری و خزمه‌تی بكات، ئێستا به‌هۆی تووشبوونی به‌و په‌تایه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه خۆی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، باسی سه‌ختی دۆخه‌كه‌ی ده‌كات و ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر ھەکار مستەفا، به‌رپرسی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا له دهۆك گوتی: ئه‌و بارگرانییه‌ی پێشتر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا له دهۆك هه‌بوو، ئێستا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌كۆی 4 نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سنووری ئه‌و پارێزگایه، كه پێشتر رۆژانه زیاتر له 300 نه‌خۆشیان هه‌بوون، ته‌نیا 70 نه‌خۆشی خه‌وێندراویان ماونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و شه‌پۆله‌ی پێشتر پارێزگای دهۆكی گرتبووه‌وه و به‌هۆی زۆری ژماره‌ی تووشبووان، رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ببوون، ئێستا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كان، زیاد له‌پێویست ئه‌و ئامێرانه‌یان له‌به‌رده‌سته.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر جار پارێزگای دهۆك له زۆری ژماره‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.
تا ئێستا زیاتر له 32 هه‌زار كه‌س له سنووری دهۆك تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و 626 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B