بۆ یهكهم جار له ئهمهریكا هاوڕهگهزبازێك پۆستی وهزیری پێدهدرێت
K24- ههولێر:
جۆ بایدن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمهریکا رایگەیاند: بۆ یەکەمجارە ھاوڕەگەزبازێك لە ئیدارەکانی ئەمهریکادا پۆستی وەزیری پێدەدرێت.
بایدن گوتی: "کابینەیەکمان دەبێت، کە ھەموو بەربەستەکانی شکاندووه. زۆرترین ژن لە کابینەکەدان، کابینەیەکە ھەموو رەنگەکانی لەخۆی گرتووە. لەببیرمە کاتێك سەرۆك کلینتن بۆ یەکەمجار ژنێکی وەك وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرد. ئەو کاتەی کە سەرۆك ئۆباما یەکەم رەشپێستی وەك سەرۆکی داواکاری گشتی دەستنیشانکرد، لەوێ بووم. بە بەراورد بە سەرۆکەکانی پێش خۆم، کابینەکەم ئەوانیشی تێپەراندووە و یەکەم کابینەیە کە کەسێکی ھاوڕەگەزباز دەکاتە وەزیر و دەبێتە گەنجترین ئەندامی کابینەکەش".
به گوتهی بایدن، "پیت بوتەجێج" تەمەن 38 ساڵ گەنجترین کاندیدە و ھاوڕەگەزبازە، پێشتر رکابەری بایدن بووە، ئێستاش بایدن بۆ ئهوی بۆ پۆستی وهزیری گواستنهوهی كابینهكهی کاندید کردووه.
H.B