کاڤانی سزا دەدرێت

کاڤانی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد
کاڤانی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد

کاڤانی سزا دەدرێت

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بریاریداوە ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە هۆی پۆستێکی رەگەز پەرستی سزا بدات.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردووە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ بە هۆی ئەو پۆستەی یاریزانی ئۆروگوایی یانەکەیان دوایی یارییەکەی بەرامبەر ساوسامبتن بڵاویکردەوە سزا بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا جۆری سزاکە دیاریی نەکراوە و ئەو یاریزانە تاوەکو دوو شەممەی داهاتوو کاتی لەبەردەستە بۆ ئەوەی تانە لە بریارەکە بدات.

کاڤانی دوای یارییەکەی بەرامبەر ساوسامبتن کە توانی دوو گۆڵ بکات و یارییەکەشیان بردەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پۆستێکی کرد و نوسیبوەی Negrito، بێ ئاگا لەوەی کە ئەو پۆستەی مانای رەگەز پەرستیە لە بەریتانیا، هەرچەندە هەر زوو پۆستەکەی سڕییەوە، بەڵام بێ سوود بوو.