پۆمپیۆ: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا دژی توركیا بۆ لاوازكردنی توانای سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره نیه
K24 – هه‌ولێر:
واشنتن بڵاویكرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "مایك پۆمپیۆ"، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، "مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ" پرسی سزاكانی سه‌ر توركیای تاوتوێكردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: پۆمپیۆ بۆ هاوتا توركییه‌كه‌ی روونیكردووه‌ته‌وه، "كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشی كه‌سانی ئه‌مه‌ریكایی و سیستمی ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا".
"پۆمپیۆ" ئه‌وه‌شی گوتوه: ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر توركیا بۆ رێگرتنه له رووسیا تا هه‌ژموونی زیاتر نه‌كات و مه‌به‌ست لێی له‌باربردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی توركیا نییه.