باڵیۆزی ئێران لە مۆسكۆ: زۆر بەڵگە ھەنە لەسەر تێوەگلانی ئیسرائیل لە تیرۆركردنی فەخری زادە

كازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسكۆ
كازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسكۆ

K24 – ھەولێر:

باڵیۆزی ئێران لە مۆسكۆ، كازم جەلالی جەختیكردەوە لەوەی زۆ بەڵگە ھەنە لەسەرئەوەی ئیسرائیل ھۆكاری تیرۆركردنی زانای ئەتۆمی ئێرانی موحسن فەخری زادە بووە.

جەلالی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیك" ئەمڕۆ ھەینی گوتی: لەو بڕوایەدان زۆر بەڵگە ھەنە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل ھۆكاری تیرۆركردنی زاناكەمانە و ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە، كە ئیسرائیل لە بێچارەیی كوشتن و تیرۆر دەكات. 

جەلالی گوتیشی: بەپێی ئیسرائیل، كاری كوشتنی فەخری زادە لە لیستی تیرۆركردنەكاندا بووە و چەند ساڵێك بوو پلانیان بۆ ئەم مەبەستە دادەڕشت.

ئاماژەشیكرد، وڵاتەكەی باش دەزانێت كاری تیرۆركردنی فەخری زادە، بەڵگەیەكی حاشا ھەڵنەگرە لەسەر تێوەگلانی ئیسرائیل. گوتیشی: بەڵام بڕواكانی ئێمە لە بڕواكانی ئیسرائیل جیاوازە، لە لایەكی دیكەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران، دەزگای ھەواڵگری خۆی ھەیە و ھەموو كەسێكیش دەزانێت، دەزگا ھەواڵگرییەكانی ئێران، دەزگای زۆر بەھێز و پێشكەوتوون و ھەموو ھەوڵێكمان دەخەینەگەڕ بۆ پوچەڵكردنەوەی پیلانەكانیان.

سەرچاوە: "سپۆتنيك"