ئه‌مساڵ 34 هه‌زار عێراقی كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌

35 کەسیان بوونەتە قوربانی و تەرمی 18ـیان دۆزراوەتەوە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دەزگایەکی تایبەت بە کاروباری کۆچبەران ئاماری قوربانییانی کۆچ لەمساڵ دەخاتەڕوو و باسی مەترسییەکانی رێگاکەش دەکات بۆ ئەوەی چیدیکە هاووڵاتییان نەبنە قوربانی ئەو رێگایە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، تەنها لەم ساڵدا سەرباری داخستنی رێگاکان، 34 هەزار هاووڵاتی لە عێراقەوە کۆچیان کردووە.

ئاری جەلال، بەڕێوەبەری دەزگای لووتکەیە. بەردەوام لە سۆراغی بێ سەروشوێنبووانی رێگای کۆچە و هەر وەڵامێکی ناخۆشی دەستبکەوێت، نازانێ چۆن بە کەسوکاریانی بڵێ. ئاری، هێندە نیگەرانە لە زیادبوونی قوربانیانی کۆچ، دە هێندە نیگەرانی دۆزینەوە و هێنانەوەی تەرمی قوربانییەکانە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لووتکە، تەنها لەم ساڵی کۆرۆنادا (2020)، سەرباری داخستنی رێگاکان، 34 هەزار هاووڵاتی لە عێراقەوە کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیەش 35 کەسیان بوونەتە قوربانی و تەرمی 18ـیان دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا 17ـیان چارەنووسیان نادیارە.