وه‌زیری دارایی عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن

وه‌زیری دارایی عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن
عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق
عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق

K24- هه‌ولێر:

وه‌زیری دارایی عێراق رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2021 راگه‌یاند.

عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021 گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ماوه‌ی 10 رۆژه‌ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 له‌ به‌غدایه و تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی و حكومی له‌ به‌غدا ئه‌نجامداوه‌‌.

H.B