واشنتن: بەردەوام دەبین لە سەپاندنی سزاكان بەسەر رژێمی سووریادا

سەپاندنی ئەو سزایانە بەردەوام دەبێت تاوەكوو رژێمی سووریا كۆتایی بە ھەڵمەتە توندەكەی دژ بەگەلی سووریا ده‌هێنێت
واشنتن بەردەوام دەبین لەسەر سەپاندنی سزاكان بەسەر رژێمی سووریا
واشنتن بەردەوام دەبین لەسەر سەپاندنی سزاكان بەسەر رژێمی سووریا

K24 – ھەولێر:

واشنتن رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لەسەر سزاكانی سەپاندوویەتی بەسەر سووریادا بەپێی یاسای "قەیسەر" كە زیاتر لە 90 كەسایەتی و كیانی سووریایی گرتووەتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە دیمەشق لە ھەژماری خۆیدا لە سەر پێگەكانی میدیای كۆمەڵایەتی گوتی: سەرۆك دۆناڵد ترەمپ پێش ساڵێك یاسای "قەیسەری" واژووكرد بۆ "سزدانی سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد و رژێمەكەی".

واشنتن بەردەوام دەبین لەسەر سەپاندنی سزاكان بەسەر رژێمی سووریا
واشنتن بەردەوام دەبین لەسەر سەپاندنی سزاكان بەسەر رژێمی سووریا

گوتیشی: "واشنتن بەردەوام دەبێت لە "سەپاندنی ئەو سزایانە تاوەكوو رژێمی سووریا كۆتایی بە ھەڵمەتە توندەكەی ده‌هێنێت دژ بەگەلی سووریا و تاوەكو دیمەشق ھەنگاوی بێگەڕانەوە دەگرێتەبەر بەرەو چارەسەرییەكی سیاسی، لەگەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییش ژمارە 2254 بگونجێت، كە تاكە رێڕەوی سەركەوتووە بۆ ئایندەیەكی سەقامگیر بۆ تەواوی سووریاییەكان".

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئابڵوقەیەكی خنكێنەریان بەسەر رژێمی سووریادا سەپاندووە و بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان بەشێوەیەك، كە پێشتر نموونەی نەبووە.