شه‌وی یه‌ڵدا.. درێژترین شه‌وی ساڵ
K24- هه‌ولێر:
شه‌وی یه‌ڵدا به دریژترین شه‌وی ساڵ داده‌نرێت و ده‌كه‌وێته 20 له‌سه‌ر 21ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك. هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌كان رێوڕه‌سمی تایبه‌تیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه هه‌یه و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌و شه‌وه‌دا جگه له‌وه‌ی چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چن، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌ردوونی روو ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش: له‌میانه‌ی خولانه‌وه‌ی ساڵانه‌ی زه‌ویدا، خۆر ده‌كه‌وێته خوار نزمترین خاڵی ئاسۆیی باشووریی رۆژهه‌ڵاتی زه‌وی كه له زمانی كوردی به خاڵی "بنار" ناوده‌برێت و ده‌بێته هۆی درووستبوونی كورتترین رۆژ و درێژترین شه‌وی ساڵ.
وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا یه‌كه‌م شه‌وی وه‌رزی زستانه، هه‌ندێك له نه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ناوی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م شه‌وه هه‌یه، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاری ئه‌م ناوچه‌یه، له‌گه‌ڵ ناساندنی ئه‌م شه‌وه به ده‌سته‌واژه‌ی "یه‌ڵدا"، هه‌روه‌ها ناسناوی "شه‌وی چله"ی بۆ ئه‌م شه‌وه درێژه هه‌یه.
"یه‌ڵدا" وه‌ك درێژترین شه‌وی ساڵ شوێنی خۆی له‌ناو بواری ئه‌ده‌بیشدا كردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێك جار ئه‌و ناوه خراوه‌ته پاڵ كه‌سایه‌تییه‌ك، كه رۆڵی پاڵه‌وانی چیرۆكێكی پێ سپێردراوه یان له تێكسته هونه‌رییه‌كاندا ئاكتی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه له گرینگیدانی به‌و شه‌وه له‌ناو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كاندا سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه، بچووكترین نموونه‌ی ئه‌مه‌ش گۆرانییه‌كه‌ی "شه‌وی یه‌ڵدا"ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمه، كه له هۆنراوه‌یه‌كی شاعیری ناوداری كورد، نالی وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه له دێر زه‌مانه‌وه كورد گرنگییه‌كی تایبه‌تی به شه‌وی یه‌ڵدا داوه.
ساتێك له‌گه‌ڵ گۆرانی شه‌وی یه‌ڵدا به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم: