كۆرۆنا بووه هۆی جێبه‌جێكردنی "برێكزت" له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
به بڕیاری راگرتنی گه‌شتی ئاسمانی بۆ به‌ریتانیا، وڵاتانی ئه‌وروپایی، به‌ر له (10) رۆژ، رێككه‌وتنی "برێكزت"یان جێبه‌جێكرد، له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
به‌لجیكا بڕیاری داخستنی سنووری دا، بۆ ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكانه‌ی له به‌ریتانیاوه دێن.
ئه‌لیكسانده‌ر دی كر‌و، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا رایگه‌یاند، "گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان تا (24) كاتژمێر راگرت، له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له شه‌وی یه‌كشممه‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو راگرت، بیر له راگرتنی ئامرازه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه".
ئیتاڵیا، به‌هه‌مان شێوه، بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ به‌ریتانیا دا، "لۆجی دی مایۆ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گوتی: "كاری له‌پێشنه‌مان پاراستنی هاووڵاتیانی ئیتاڵیایه".
ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "بڕیاری راگرتنی گه‌شتی ئاسمانیمان بۆ به‌ریتانیا داوه، له (21)ی ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر گه‌شتی ئاسمانی بۆ به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فریقیا ده‌سه‌پێنین، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی جۆرێكی نوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م دوو وڵاته".
ئاژانسی هه‌واڵی "ئابا" بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌مسا، پابه‌ندی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌بێت بۆ به‌ریتانیا.
حكومه‌تی سوید له رۆژی دووشه‌ممه، به‌فه‌رمی بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ به‌ریتانیا ده‌دات.
ئاژانسی "ئه‌ی ئێف بی" بڵاویكرده‌وه، "فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر گه‌شته‌كانی بۆ به‌ریتانیا راده‌گرێت، له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت".
بۆریس جۆنسن، روونیكرده‌وه، "ڤێرژنە نوێیەكه‌ی كۆرۆنا، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر".
رێككه‌وتنی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه به "برێكزت-Brexit" ناسراوه، كورتكراوه‌ی (British exit)ه، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه جیێبه‌جێبكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، RT
د.ی